چەند هەڵەیەك هەن كە لەلایەن خەڵكەوە دەكرێن لەم شەوانەدا: وەك: 1- ساردبوونەوە و لاوازی نواندن لە عیبادەت كردن لەم دە شەوەدا: لە سەرەتای ڕەمەزانەوە دەبینی خەڵكی بە گەرم وگوڕیەوە ڕوو لە عیبادەت دەكەن، بەڵام هەركە ڕۆژەكان تێدەپەڕێت هەوڵ و كۆششەكانیش لەگەڵیدا كەم دەبێتەوە،
پێغەمبەرى خوا ﷺ هەوڵ و كۆششی لەڕادەبەدەر بووە لەم دە شەوەدا و پەرستشەكانی هەمەجۆر بووە وەك: نوێژ و سەدەقە و قوڕئانخوێندن وچاكسازی لەنێوان خەڵكدا و فەرمان بەچاكە و ڕێگریكردن لە خراپە و فریاكەوتنی لێقەوماو و ئاسانكاری بۆ ئەو كەسەی كە بارگران و باری سەختی لەپێشە و پاڕانەوە و داوای لێخۆشبوونكردن، جگە لەمانەش لە جۆرەكانی تری عیبادەت.
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل